کوردستانی
میتی توركیا، فەرماندەیەكی پەكەكەی لە هەرێمی كوردستان شەهید كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵ، دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی توركیا "میت" فەرماندەیەكی دیاری گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە"ی لە هەرێمی كوردستان شەهید كردووە.
لە هەواڵەكەی ئەنادۆڵدا هاتووە "ئەو فەرماندەیەی پەكەكە كە ناوی هیزەرت چاڵكن بووە لە لیستی داواكراوانی پەكەكەدا بووە و بەرپرس بووە لە گواستنەوەی چەك و تەقەمەنی لەنێوان عیراق و سوریا".
لەلایەكی دیكەوە سەبارەت بە وردەكاریی پرۆسەی شەهیدكردنی ئەو فەرماندەیەی پەكەكە، ئەنادۆڵ ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە "میت، زانیاریی هەواڵگری وردی لەبارەی چالاكییەكانی ئەو فەرماندەیەی پەكەكە كۆكردبووەوە كە لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ چەند ئەندامێکی دیکەی پەکەکە کۆدەبێتەوە".
ئەنادۆڵ زیاتر روونیكردووەتەوە "دەزگای هەواڵگری توركیا شوێنی كۆبوونەوە نهێنییەكەیانی دیاریكرد و ئۆپەراسیۆنەكەی بەڕێوەبرد".
جێگەی ئاماژەیە بەپێی هەواڵەكە جگە لە هیزەرت چاڵكن، چەند گەریلایەكی دیكەش شەهیدكراون، هەروەك تاوەكو ئێستا پەكەكە هیچ راگەیەندراوێكی لەو بارەیەوە بڵاونەكردووەتەوە.