کوردستانی

سێ لایەنە بەشداربووەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ لایەنە بەشداربووەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە
 مەودا میدیا - کاروان نوری

بریارە کۆبوونەوەی هەرسێ لایەنی پێکهێنەری حکومەت، لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕاندا ئەنجام بدرێت و ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لە کۆبوونەوەکەدا، چەندین پرسی گرنگی پەیوەستە بە هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێت.

ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە مەودا میدیا راگەیاند "هەرچەندە تا ئێستا کاتەکەی بە دیاریکراوی دیاری نەکراوە، بەڵام بریارە لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەی هەرسێ لایەنی پێکهێنەری حکومەت، لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕاندا ئەنجام بدرێت".

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو "تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە پەیوەست دەبێت بە بابەتی مووچە و راگرتنی لەلایەن حکومەتی عیراقەوە و دۆزینەوەی رێگە چارەیەک بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەران نەفەوتێت، جەختیشیکردەوە، بەشە بودجەی هەرێم لە داهاتی حکومەتی بەغدا بۆ ساڵی ئایندە بابەتێکی دیکەی کۆبوونەوەکە دەبێت". 

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو "کۆبوونەوەی سێ لایەنەکە تەنها تایبەت نابێت بە بابەتی مووچە و ماوەیەکی زۆرە بڕیارێکی لەو شێوەیە دراوە و لە کۆبووەنەوەکەشدا چەندین پرسی گرنگی پەیوەستە بە هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال