کوردستانی
ژمارەیەک پەرلەمانتار داوا دەکەن سبەی دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆران تاوتوێ بکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا - کاروان نوری
ژمارەیەک پەرلەمانتاری کوردستان داوا دەکەن بڕگەیەکی دیکە بۆ دانیشتنی سبەی پەرلەمانی کوردستان زیاد بکرێت، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆران.
ژمارەیەک پەرلەمانتاری کوردستان داوا دەکەن بڕگەیەکی دیکە بۆ دانیشتنی سبەی پەرلەمانی کوردستان زیاد بکرێت، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆران.
لەیاداشتێکدا کە وینەیەکی بۆ مەودا میدیا نێردراوە، 21 پەرلەمانتاری كوردستان داوا دەكەن، لە دانیشتنی سبەینێی پەرلەماندا تەوەرێکی دیکە زیادبکرێت، بۆئەوەی گفتوگۆ بکەن دەربارەى دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و چوونی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا لەبارەی مووچەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ دهستهی سهرۆكایهتیی پهرلهمانی كوردستان، بهرنامهی كاری دانیشتنی ژماره (10)ی ئاسایی خولی پایزهى رۆژی چوارشەممە رێكکهوتی 2020-11-25ى راگهیاند.

بیروڕا



