کوردستانی

وادەی ناردنی 320 ملیار دینارەكە بۆ هەرێم ئاشکراکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی ناردنی 320 ملیار دینارەكە بۆ هەرێم ئاشکراکرا
مەودا میدیا - کاروان نوری

سەرەڕایی ئەوەی هیچ وادەیەک بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10ی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران دیاری نه‌كراوە، ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی پارتی له‌  ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاشکرایکردووە، عیراق له‌دوای ته‌واوكردنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی، 320 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

مه‌یاده‌ محه‌مه‌د، ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له‌  ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگەیاندووە "حكومه‌تی عیراق له‌دوای ته‌واوكردنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی، راسته‌وخۆ 320 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات".

سه‌باره‌ت بە واده‌ی ‌ناردنی  مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان جەختیکردووەتەوە "له‌یه‌ك دوو رۆژی داهاتوودا به‌غدا 320 ملیار دیناره‌كه‌ ره‌وانه‌ ده‌كات و له ‌هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت، وتیشی "مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، نیەتی ئەوەی هەیە کە پابەندبێت بەو رێککەوتنەی کە پێشتر لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆی کردووە".

ئەمە لە کاتێکدایە تاوه‌كو ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، هیچ واده‌یه‌كی بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10ی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران دیاری نه‌كردوه‌.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال