کوردستانی
عەلی حەمە ساڵح: لە ماوەی مانگێکدا قەبارەی قاچاخچێتی 45 ملیۆن دۆلارە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکردووە، لە ماوەی مانگێکدا قەبارەی قاچاخچێتی 45 ملیۆن دۆلارە، ئێستا وای لێهاتووە دزی لە دز دەکرێت.
عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە "رۆژانە نزیکەی 300 کۆنتێنەر لە خەتی ئاسایش داغڵ دەکرێت و لە مانگێکدا 9000 ھەزار دەکات، لە هەندێک بارھەڵگر چوار ھەزار دۆلاری لێوەرگیراوە و تێکڕا ھەر کۆنتێنەرێک پێنج ھەزار دۆلارە، دەکاتە 45 ملیۆن دۆلاری مانگانە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئێستا دزی لە دز دەکرێت، لە پەروێزخان چەند جارێک دوگ و ھێلکەیان داخڵکردبوو، 30 ھەزار دۆلار و 12 ھەزار دۆلاریان لە بارەکە وەرگرتبوو، لەو حساباتەی نووسیبویان کاھو و فەرش چوار ھەزار دۆلار بۆ بەرپرسەکە و ئەوی دیکەیان بۆ خۆیان بردبوو".