کوردستانی

دەستبەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی جوانکاریدا گیرا کە بە ئۆنلاین دەفرۆشرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەستبەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی جوانکاریدا گیرا کە بە ئۆنلاین دەفرۆشرا
مەودا میدیا – کاروان نوری

له‌به‌دواداچوونه‌کانی لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی بۆ بازاڕه‌كانی ئۆنلاین، دەستبەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی جوانکاریدا گیرا و ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، له‌لایە‌ن كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زاوه‌ له‌ناوده‌برێت.

په‌رست نه‌قشبه‌ندی، پزیشكی ده‌رمانساز و ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاندووە "له‌به‌دواداچوونه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی بۆ بازاڕه‌كانی ئۆنلاین دەستمان به‌سه‌ر بڕێك ده‌رمانی په‌یجی (جوانكاری سروشتی هیوا)دا گرتووه"‌.

پەرست نەقشبەندی، ئەوەشی خستووەتەڕوو "به‌كارهێنانی ده‌رمان، پێویستی به‌ پزیشكی پسپۆڕ و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌، بۆیه‌ له‌كاتی به‌كارهێنانیدا ده‌بێت ئامۆژگارییه‌كانی‌ پزیشكی ده‌رمانساز له‌به‌رچاو بگیرێت، فرۆشتنی ده‌رمان به‌شێوه‌ی ئۆنلاین له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌شاره‌زا له‌ بواری ته‌ندروستییدا، زیان به‌به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و جۆره‌ ده‌رمانانه‌ ده‌گه‌یه‌نێت".

روونیشیکردووەتەوە "به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و ده‌رمانانه‌ خانمان بۆ دابه‌زاندنی كێش و جوانكاری و پیاوانیش بۆ به‌هێزكردنی جه‌سته به‌كاریده‌هێنن، وتیشی "به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی ته‌واوی ده‌رمانه‌ ده‌ستبه‌سه‌ردا گیراوه‌كه‌ له‌لایە‌ن كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زاوه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه‌".

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan