کوردستانی
داوادەكرێت 3-12 بكرێتە رۆژی كەمئەندامانی كوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
سەرۆکی رێکخراوی کەمئەندامانی کوردستان ئاشکرایکردووە، داوامان کردووە دانیشتنێکی تایبەت بە کەمئەندامان رێک بخرێت لە پەرلەمانی کوردستان و رێکخراوەکانی کەمئەندامان لەو دانیشتنەدا میوانداری بکرێن.
سەرۆکی رێکخراوی کەمئەندامانی کوردستان ئاشکرایکردووە، داوامان کردووە دانیشتنێکی تایبەت بە کەمئەندامان رێک بخرێت لە پەرلەمانی کوردستان و رێکخراوەکانی کەمئەندامان لەو دانیشتنەدا میوانداری بکرێن.
سامان حسێن، سەرۆکی رێکخراوی کەمئەندامانی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ سەردانی سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستانمان کرد، بۆ ئەوەی لە (3-12)ی ئەمساڵدا دانیشتنێکی تایبەت بە کەمئەندامان رێک بخەن".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "داوامان کردووە نوێنەری رێکخراوەکانی کەمئەندامان لەو دانیشتنەدا میوانداری بکرێن، فراکسیۆنەکان بەگشتی پشتیوانییان کردووین و سەرۆکی پەرلەمانیش پێی وتووین چاوەڕێی داوای فراکسیۆنەکان دەکات بۆ دانیشتنەکە".