کوردستانی

دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە
مەودا میدیا-

دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە سەبارەت بەو چەواشەکاریانەی هەیە لەبارەی ئەنجام نەدانی کۆنگرە لە کاتی خۆیدا.

دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند 'لە دوێنێ وە هەڵمەتێکی چەواشەکارانە لەسەر یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دروست بووە و پەیجە گوماناوییەکانی تۆڕەکۆمەڵایتیەکان و کەناڵەکانی راگەیاندن کەچاویان بەم کەرنەڤاڵە سەرکەوتنەی یەکێتی هەڵنایەت ، بەڕاست وچەپدا کەوتونەتە دژایەتی یەکێتی".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئەمە لەکاتێکدایە قۆناغی یەکەمی کۆنفرانسی کۆمیتەکان و مەکتەبەکانیش بەشێوەی کەرنەڤاڵێکی سەرکەوتووانە بەڕیوەچوو بەڕێگاوەشین بەرەو کەرنەڤاڵی سەرکەوتنی کۆنفرانسی مەڵبەندەکان و لەوێشەوە بەرەوکۆنگرەیەکی سەرکەوتووی بەهێزکردنەوە و نوێکردنەوەی یەکێتی". 

لە کۆتایی روونکردنەوەکەدا هاتووە "بۆیە لێرەوە دڵنیایی تەواو دەدەینە تەواوی هەڤاڵانمان کە مەکتەبی سیاسی، کۆمیتەی سەرکردایەتی و ئەنجومەنی ناوەندی  پاڵپشتی ئەم پرۆسە گرنگ وچارەنوس سازەی یەکێتین".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان