کوردستانی

هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دەکرێتەوە
مەودا میدیا-

سەر لەبەیانی ئەمرۆ سێشەممە رێكەوتی 24/11/2020 وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری شاندێكی وەزارەت، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تەكنەلۆجیای بانكەكانی كرد، كۆبوونەوەیەكی بە بەشداری بەڕێوەبەری گشتیی بانكە بازرگانییەكان و هەردوو بەرێوەبەرایەتیی تەكنەلۆجیای هەولێر و سلێمانی سازكرد. 

لە كۆبوونەوەكەدا، پرسی كردنەوەی هەژمێری بانكی بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان خرایەڕوو تێیدا ئامادەبووان تێروانینی خۆیان سەبارەت بە خێرا كارابوونی ئەم پرۆسەیە دەربڕی. 

ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری رایگەیاند "چی لە توانادا هەیە بیكەن، بۆ ئەوەی لەماوەیەكی كەمدا فەرمانبەر و موچەخۆرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی سیستەمی ئەلیكترۆنی بانكییەوە مووچەكانیان وەربگرن".

لە درێژەی پرۆسەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە رێكەوتی 17/6/2020 واژۆی كرد لەسەر جێبەجێكردنی بڕیاری لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی كە تایبەتە بە كردنەوەی هەژماری بانكی بۆ موچەخۆران و سوودمەندان لە بودجەی گشتی كە تاكو ئێستا هەژماری بانكییان نییە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan