کوردستانی

دەستڕێژی گوللە لە بنکەیەکی هاتوچۆ کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەستڕێژی گوللە لە بنکەیەکی هاتوچۆ کرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێلێک دەستڕێژی گولـلەی لە بینای بنکەی ھاتوچۆی بان مەقان کرد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەکرد بڕیاری دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارەکە دەرچووە.

عومەر عەلی، بەڕێوەبەری هاتوچۆی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "بازگەی بان مەقان کە لێپێچینەوە لە شۆفێران دەکات و رێنماییان دەداتێ ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر 4:00 داوای مۆڵەت و ساڵانە لە شۆفێری ئۆتۆمبێلێک کراوە ساڵانەی پێنەبووە کاتێک کارمەندی هاتۆچۆکە پێی وتووە بچۆ پێشەوە رۆشتووە و نەوەستاوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "کاتێک ئۆتۆمبێلەکە گەڕاوەتەوە دەستڕێژی گولـلەی لە بنکەکە کردووە و دەستبەجێ ئاسایش و پۆلیس هاتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە، هەروەها سکاڵامان تۆمارکردووە و لەلایەن دادوەرەوە فەرمانی گرتن بۆ شۆفێر و ئۆتۆمبێلەکەشی دەرچووە".

عومەر عەلی لەبارەی زیانەکانەوە وتی"هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە، بەڵام تەنیا هەندێک زیان بەر بینای هاتوچۆ کەوتووە لە بازگەکە بەهۆی بەرکەوتنی چەند فیشەکێکەوە".

س.س