کوردستانی

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بابەتی دانوستان لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بابەتی دانوستان لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات
مەودا میدیا - کاروان نوری

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت، بۆ گفتوگۆکردنی داهات و خەرجییەكان و دوا پێشهاتەكانی رێڕەوی دانوستان لەگەڵ بەغدا کۆدەبێتەوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە (25-11-2020)، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە "ئەنجومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت کۆدەبێتەوە".

بەپێی زانیارییەکانی مەودا، لە کۆبوونەوەکەدا بابەتەکانی داهات و خەرجییەكان و دوا پێشهاتەكانی رێرەوی دانوستان لەگەڵ بەغدا، سەبارەت بە شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان، تاوتوێ دەکرێت".
 
هاوکات لە تەوەری دووەمی کۆبونەوەکەدا، پەیڕەوی (دیاریكردنی ماف و ئیمتیازەكانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان) تاوتوێ دەکرێت.
Qaiwan
Qaiwan