کوردستانی
دابەشکردنی 100 هەزار دیناری هاوکاری بەسەر هاوڵاتییاندا بەردەوامی دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
دوای ئەوەی بڕیاردرا بە دابەشکردنی هاوکاری بۆ 4500 خێزان، ئەمڕۆش دابەشکردنی بڕی 100 هەزار دیناری هاوکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بەردەوامی دەبێت.
دوای ئەوەی بڕیاردرا بە دابەشکردنی هاوکاری بۆ 4500 خێزان، ئەمڕۆش دابەشکردنی بڕی 100 هەزار دیناری هاوکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بەردەوامی دەبێت.
دیاری رەفیق، قایمقامی سیدسادق بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە (25-11-2020)، دەست بە دابەشکردنی بڕی 100 هەزار دیناری هاوکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە سنوری قەزاکەمان دەکرێت، کە پێشتر لە رێگای وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە ناوەکانیان تۆمارکراوە".
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو "دەبێت ئەو کەسەی ناوی هاتۆتەوە بۆ وەرگرتنی هاوکارییەکە خۆی لە بانک ئامادەبێت و دەبێت ناسنامەی باری شارستانی لەگەڵ کۆپییەک لە فۆرمی خۆراک لەگەڵ خۆی بهێنێت".
ئەمە لە کاتێکدایە ئەم هاوکارییە بڕی 100 هەزار دینارە بۆ هەر خێزانێک و ئەو خێزانانەی کە سودمەندبوون ژمارەیان 4500 خێزانە و ناوەکان لە رێگای فۆڕمێکەوە وەزارەتی ناوبراو لەماوەی رابردوودا تۆماریکردووە و دوای پێداچونەوە، رەزامەندی لەسەر 4500 خێزانی سنورکەماندا بۆ وەرگرتنی ئەو هاوکارییە".