کوردستانی

پیاوێك هاوسەر و خەسووی بەر چەقۆ دەدات و برینداریان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پیاوێك هاوسەر و خەسووی بەر چەقۆ دەدات و برینداریان دەکات
مەودا میدیا - کاروان نوری

پیاوێك لە ناوچەی تاسڵوجە بە چەقۆ هەریەك لە هاوسەر و دایكی هاوسەرەكەی بریندار دەكات و وتەبێژی پۆلیسی سلێمانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، رووداوەکە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە بووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2020، سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "پیاوێك لە ناوچەی تاسڵوجە، بە چەقۆ هەریەك لە هاوسەر و دایكی هاوسەرەكەی بەرچەقۆ دەدات و برینداریان دەكات".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "پیاوەكە چووەتە سەر ماڵی باوکی هاوسەرەكەی و پاش دەمەقاڵە دوو چەقۆی لە هاوسەرەكەی و دووانیشی لە خەسووی داوە، دوای رووداوەكە بە یەك كاتژمێر تۆمەتبارەکە دەستگیركرا".

وتەبێژەكەی پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی ئاشکراکردووە "رووداوەکە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە بووە، دوو بریندارەكە باری تەندروستییان جێگیرە و لە نەخۆشخانە لەژێر چارەسەركردندان".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال