کوردستانی

مه‌سرور بارزانی: دەمانەوێت لە کوردستان مامەڵەی کاغەز نەمێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌سرور بارزانی: دەمانەوێت لە کوردستان مامەڵەی کاغەز نەمێنێت
 مەودا میدیا - کاروان نوری

له‌ میانه‌ی واژووكردنی گرێبه‌ستێك بۆ به‌دیجیتاڵكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ بواری هاتوچۆ، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشکرایکردووە، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار بۆ به‌ مۆدێرنكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌كات.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند "كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار بۆ به‌ مۆدێرنكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌كات له‌گه‌ڵ بنیاتنانی ژێرخانی ئه‌لیكترۆنی، ‌به‌ره‌و ئه‌وه‌ ده‌چین واز له‌ مامه‌ڵه‌ی كاغه‌ز بهێنین، چونكه‌ زه‌حمه‌ته‌ هاوڵاتییان ده‌یان كاتژمێر كاتی خۆیان له‌ نۆره‌ و وه‌ستان و چاوه‌ڕوانیكردن بۆ ئه‌نجامدان و راییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان و كاروباریان به‌سه‌ر ببەن".

ئەوەشی خستەڕوو "دەمانەوێت به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م و به‌ خێرایی به‌ شێوه‌یه‌كی ئۆنلاین مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتییان ته‌واو بكرێت، كۆتاییهێنان به‌ پشتبه‌ستنمان به‌ كاری كاغه‌زی و دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی دیجیتاڵی، كارێكی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ نییه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ پێویستییه‌كه‌، ئێمه‌ هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه‌مان له‌به‌رده‌مدا نییه‌، ده‌بێت له‌گه‌ڵ ته‌كنەلۆجیا پێشبكه‌وین".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال