کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی: پێویستە پیاوان ببنە بەشێك لە چارەسەری كێشەكانی ژنان

مەودا میدیا - سلێمانی |


نێچیرڤان بارزانی: پێویستە پیاوان ببنە بەشێك لە چارەسەری كێشەكانی ژنان
 مەودا میدیا - کاروان نوری

ئەمڕۆ  چوارشەممە، لەلایەن نەتەوەیەكگرتووەكانەوە وەك رۆژی نیشتمانی بۆ رووبەڕووبونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان دیاریكراوە و لەم رۆژەشدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا تایبەت بەم رۆژە رایگەیاند "لە ساڵیادی رۆژی جیهانیی نه‌هێشتنی توندوتیژيی دژی ژناندا، جه‌خت له‌ به‌رده‌واميى پشتگيرى له‌ مافه‌كانيان و هه‌وڵ و کاری بەردەوام بۆ نه‌هێشتنى توندوتیژیی دژى ژنان دەکەینەوە. كوردستانيش وه‌ك هه‌موو جيهان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، قۆناغێکی زۆر سەخت تێده‌په‌ڕێنێت. ذنان لە ماڵ و نەخۆشخانە و دامەزراوە تەندروستی و پەروەردەییەکان، ئەرکێكى قورسيان کەوتە ئەستۆ".

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێم ئاماژەی بەوە کردووە "قەیرانی ئابووری و دارایی كه‌ لێكه‌وته‌ى په‌تاى كۆڤيد 19ن، لەگەڵ گرژييه‌ سياسييه‌كان، دەستکەوتەکانی ژنان ده‌خه‌نه‌ مەترسییەوە، به‌ڵام ژنانی کوردستان دڵنیادەکەینەوە کە لەگەڵ لايه‌نه‌ په‌يوه‌ندیداره‌كانى حکومەتی هەرێمى كوردستان کار ده‌که‌ین بۆ پاراستی دەستکەوتەکانيان و نه‌هێشتنى توندوتیژی و مسۆگه‌رکردنی دادوەریی کۆمەڵایەتی. له‌ هه‌ر شوێن و ئاستێكدا بێت، به‌ره‌نگاريى گێچەڵ و دەستدرێژی بۆ سه‌ر ذنان ده‌بينه‌وه".

پەیامی سەرۆکی هەێمی کوردستان
بۆ رۆژی جیهانیی نه‌هێشتنی توندتیژيی دژی ذنان

لە ساڵیادی رۆژی جیهانیی نه‌هێشتنی توندوتیژيی دژی ژناندا، جه‌خت له‌ به‌رده‌واميى پشتگيرى له‌ مافه‌كانيان و هه‌وڵ و کاری بەردەوام بۆ نه‌هێشتنى توندوتیژیی دژى ژنان دەکەینەوە. كوردستانيش وه‌ك هه‌موو جيهان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، قۆناغێکی زۆر سەخت تێده‌په‌ڕێنێت. ذنان لە ماڵ و نەخۆشخانە و دامەزراوە تەندروستی و پەروەردەییەکان، ئەرکێكى قورسيان کەوتە ئەستۆ.

ژنان لە بەرەی پێشەوەی خەبات بوون بۆ پەروەرده‌ی منداڵ و پاراستنی هاوڵاتیان و رێگرى له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تا و چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆش. دەستخۆشی لە پەرستار و پزیشک و کرێکار و کارمەندانی تەواوی دامەزراوە تەندروستی و پەروەردەیییەکانی کوردستان و سوپاسى ئه‌رك و ماندووبوونيان ده‌كه‌م.

قەیرانی ئابووری و دارایی كه‌ لێكه‌وته‌ى په‌تاى كۆڤيد 19ن، لەگەڵ گرژييه‌ سياسييه‌كان، دەستکەوتەکانی ژنان ده‌خه‌نه‌ مەترسییەوە، به‌ڵام ژنانی کوردستان دڵنیادەکەینەوە کە لەگەڵ لايه‌نه‌ په‌يوه‌ندیداره‌كانى حکومەتی هەرێمى كوردستان کار ده‌که‌ین بۆ پاراستی دەستکەوتەکانيان و نه‌هێشتنى توندوتیژی و مسۆگه‌رکردنی دادوەریی کۆمەڵایەتی. له‌ هه‌ر شوێن و ئاستێكدا بێت، به‌ره‌نگاريى گێچەڵ و دەستدرێژی بۆ سه‌ر ذنان ده‌بينه‌وه.

توندوتیژی، پرسی مافی مرۆڤ و هەموو کۆمەڵگەیە. پێویستە پیاوان رۆڵی كاراتر ببینن، بەشێکی گەورەی چارەسەربن و رۆڵيان له‌ نەهێشتنی توندوتیژيدا هه‌بێت. كاتى کەرەنتینە و ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ پياوان بووە مایەی هۆشیاری و بەخۆداچوونەوە کە ناوماڵ تەنها شوێنی حەسانەوە نييه‌، بەڵکو شوێنی کار و هاوکاری و بەجێهێنانی ئەرکەکانیشمانە بەرانبەر دایک و خوشک و هاوژین و پەروەردەی منداڵەکانمان.

ئێمە لە سەرۆکایەتیی هەرێمى كوردستان هەماهەنگی و هاوکاری له‌گه‌ڵ حکومەت دەکەین بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەر، هەروەها هانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەدەین کە بۆ ئه‌م پرسه‌ بە گوڕ و تینێکی زیاتره‌وه‌ پشتگیریی دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان بكه‌ن. ذنان دڵنیادەکەینەوە کە هاوکاری و هەماهەنگیمان بۆ گه‌يشتن به‌ ئاکامی باشتر بەردەوام دەبێت. 

هيوادارم چالاکی و کارەکان تەنها لەم شازدە رۆژه‌دا قەتیس نەمێنن، بەڵکو هەمووان پێکەوە بە ژن و پیاوەوە رۆژانە کار بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی و بەدیهێنانی ئامانجەکانمان بۆ ئاشتی و یەکسانی و دادوەری، بكه‌ين.

هیوای سەرکەوتن و تەندروستی بۆ هەموو لایەک دەخوازم.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
25/11/2020
Qaiwan
Qaiwan