کوردستانی
پۆلیسی هەولێر: كەسێك بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا – کاروان نوری
پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند، کە پێشتر چەندین کاری دزیکردنی ئەنجامدابوو، دوای دەستگیرکردنیش دانی ناوە بە تاوەنەکەیدا کە دزی لە مارکێتێک کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی پارێزگای هەولێر بڵاویکردووەتەوە "پاش ئەوەی ئاگادار کراینەوە لە حاڵەتێكی دزیكردن لە جووتسایدی (هەولێر – كۆیە)، دوای چاودێرییەكی ورد، توانیمان تۆمەتبارێك بە ناوی (ج.س.گ) بە تۆمەتی دزیكردن لە ماركێتەكە دەستگیر بكەین".
ئەوەشیان خستووەتەڕوو "تۆمەتبارەکە دانی ناوە بە تاوانەكەیدا، پێشتریش ژمارەی ئۆتۆمبێلەكەی دەستكاری كردووە، لە ئێستادا، بە بڕیاری دادوەر راگیرا، ئەو كەلوپەلانەش كە لە ماركێتەكە دزیبوونی، رادەستی خاوەنەكەی كرانەوە".