کوردستانی
پشکنینەکانی کۆرۆنا رووی لە کەمبوونەوە کردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری کلینکی عەلی ناجی تایبەت بە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت سەردانیکردنی هاوڵاتییان بۆ کلینکی عەلی ناجی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، ئاماژەی بەوەشکردووە ەشێک لە هاوڵاتییان پەنا دەبەنە بۆ کلینکە تایبەتەکان بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا.
سەرخێڵ ئاراز، بەڕێوەبەری کلینکی عەلی ناجی تایبەت بە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "سەردانیکردنی هاوڵاتییان بۆ کلینکی عەلی ناجی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، هەروەها بەهۆی ئەو سیستەمەی دامناوە بۆ سەردانیکردنی هاوڵاتییان بۆ کلینکەکە قەرەبەڵغی کەمبووەتەوە لە نەخۆشخانەکەمان".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەشێک لە هاوڵاتییان پەنا دەبەنە بۆ کلینکە تایبەتەکان بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا، ئەمەش وایکردووە کەمتر هاوڵاتییان بێنە کلینکەکە".
لەبارەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا سەرخێڵ ئاراز وتی "ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا کەمبووەتەوە، بەڵام تووشبوون هەر بوونی هەیە و مەترسی ڤایرۆسەکە هەر ماوە، بۆیە گرنگە هاوڵاتییان بەردەوام بن خۆیان بپارێزن".
بەڕێوەبەری کلینکی عەلی ناجی وتیشی "لە کلینکەکەمان چەندین جۆر پشکنین ئەنجام دەدرێت، نوێترین پشکنینیش ئەوەیە کە بۆ تووشبووان دەکرێت دوای تێپەڕاندنی ڤایرۆسەکە کە بزانرێت تووشی هەوکردن و خەستبوونەوەی خوێن نەبووە یاخود نا".
س.س