کوردستانی
رووداوێک روویدا و کەسێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ لە رێگەی گوندی سازانی سەر بە ناحیەی سیروان سنووری پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە شۆفێرەکەی دوای برینداربوونی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
موقەدەم بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2020 لە رێگەی گوندی سازانی سەر بە ناحیەی سیروان سنووری پارێزگای هەڵەبجە لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پاترۆڵ شۆفێرەکەی بە سەختی بریندار دەبێت، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی رەوانی سلێمانی دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شۆفێرەکە گیانلەدەستدەدات"، ئەوەشی خستەڕوو "شۆفێرەکە ناوی (ن. م. ک) و تەمەنی 25 ساڵە پیشە ئاژەڵداری کردووە و دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە گەڕەکی سەرایە".
وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە باسی لەوەشکرد "تەرمی ناوبراو رەوانەی پزیشکی دادی پارێزگای سلیمانی کراوە و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە لە بنکەی پۆلیسی سیروان رێکخراوە".
س.س