کوردستانی

کۆڵبەرێک دەکرێتە ئامانج و بە سەختی بریندار دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆڵبەرێک دەکرێتە ئامانج و بە سەختی بریندار دەکرێت
مەودا میدیا-

کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری شارۆچکەی نەوسوودی سەر شاری پاوەی پارێزگای کرماشان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوو.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، دوێنێ سێشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2020 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شاری نەوسوودی پارێزگای کرماشان، دەسڕێژیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە.

لە ئەنجامی ئەو درستڕێژەدا، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی نۆریا و سەر بە شاری پاوە بە ناوی داریوش وەلەدبەیگی بە سەختی بریندار بووە، لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی شاری پاوەیە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan