کوردستانی

نووسینگەی پاسپۆرت لەم قەزایەی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نووسینگەی پاسپۆرت لەم قەزایەی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

سبەینێ لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بریکاری و پارێزگاری سلێمانی نووسینگەی پاسپۆرت دەکرێتەوە.

رەمک رەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەی پێنجشەممە 26ی تشرینی دووەمی 2020 کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی بە ئامادەبوونی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بریکاری و هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە مەراسیمێکدا نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی لە قەزای چەمچەماڵ دەکرێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "کردنەوەی ئەم نووسینگەی پاسپۆرتە خزمەت بە هاوڵاتییانی سنوورەکە دەگەیەنێت کە زیاتر لە 270 هەزار نفوس سوودمەند دەبێت لێی، هەروەها یەکەمین قەزاین لە سنووری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان کە نووسینگەی پاسپۆرتی تیادا دەکرێتەوە".

قایمقامی قەزای چەمچەماڵ وتی "سەرجەم رێکارەکان تەواو بوون و بینا و پێداویستییەکان و کارەبای بەردەوام و ئنتەرنێت و ستافێکی باش ئامادەکراون، هەروەها یەکەمین پاسپۆرت بۆ (ژیار ئاسۆ)یە کە کوڕی شەهیدێکی تاقانەی ئەنفالە و باوک و باپیری شەهیدن وە دووەم پاسپۆرتیش بۆ کوڕێکی ئەنفالە کە لە بنەماڵەکەیاندا هەر خۆی دەرچووە". 

س.س
Qaiwan
Qaiwan