کوردستانی

ئەمڕۆ و سبەی بەفر و بارانبارین بەردەوامی دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ و سبەی بەفر و بارانبارین بەردەوامی دەبێت
مەودا میدیا - کاروان نوری 

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە بارانبارین لە هەندێک لە ناوچەی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 5.5ملیم باران باریووە.

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە زۆربەی شارەکانی هه‌رێمی كوردستان ئەمڕۆ و سبەی باران دەبارێت، لە هەندێک لە ناوچە شاخاویەکانیش بەفر دەبارێت".
 
ناوبراو ئەوەشی خستەروو "ئەم بارانبارینە کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی دەریایی سپی و ناوەڕاستە لەسەر هەرێمی کوردستان"، سەبارەت بە کۆی رێژەی بارانبارینی ئەمساڵیش وتی "لە 24 کاتژمێری رابردوودا 5.5ملیم باران باریووە، تا ئێستاش 142.5ملیم باران باریووە، لە کاتێکدا ساڵی پار تا ئەم کاتە تەنها، 72.2ملیم  باران باریبوو".

روونیشیکردەوە "بە گوێرەی پێشبینییەکان کاریگەری ئەم شەپۆلە تا سبەینێ دوا نیوەڕۆ بەردەوامی دەبێت، دواتر کاریگەرییەکەی کەمدەبێتەوە بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان ئەم کاریگەرییە دەمێنێتەوە".
Qaiwan
Qaiwan