کوردستانی
بافڵ تاڵەبانی: لە مامەوە فێربووین رێز لە مافەکانی ژنان بگرین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا - کاروان نوری
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی ژناندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە داوە، ژنان بەشێکی دانەبڕاوی خەباتی سیاسی و مەدەنی و پێشخستنی کایەکانی ژیانی کۆمەڵگای کوردەوارین.
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوەشی روونکردووەتەوە "لە مامەوە فێربووین رێز لە مافەکانی ژنان بگرین و لە پێشەوەی داکۆکیکارە سەرسەختەکان بین لە دۆسیەکانی ژنان".
دەقی پەیامەکەی:
دەقی پەیامەکەی:
ژنان بەشێکی دانەبڕاوی خەباتی سیاسی و مەدەنی و پێشخستنی کایەکانی ژیانی کۆمەڵگای کوردەوارین.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش باوەڕی تەواوی بەو خەباتە ھەیە، وەک ھەمیشە پاڵپشت و ھاندەر و ھاوکاری سەرسەخت دەبین بۆ بەدیھێنانی مافەکانی ژنان.
لە مامیشەوە فێربووین رێز لە مافەکانی ژنان بگرین و لە پێشەوەی داکۆکیکارە سەرسەختەکان بین لە دۆسیەکانی ژنان.
بەندەش دژی جیاوازی رەگەزی و نادادی لەبەرانبەر داواکارییەکانی ژنان دەوەستمەوە و پارێزەری بەدیھێنانی خواست و مافە خوراوەکانتان دەبم، وە ھەموو ھەوڵێکیش دەخەمە گەڕ لەپێناو رێگرتن لەھەر توندوتیژییەک، بەھەر پاساوێک کە بەرانبەر ژنان بکرێت و ژیانیان بخاتە مەترسییەوە و رێگربێت لە پێشکەوتنەکانیان، ھاو خەباتی ژنە ئازاد و ئازاکانیش دەبم بۆ بەدیھێنانی خەون و ئامانجەکانیان.
بافڵ تاڵەبانی
بافڵ تاڵەبانی
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بیروڕا



