کوردستانی
کۆگای کۆمپانیایەکی خواردن بەهۆی سەرپێچیکردن داخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
بەهۆی پابەندنەبوونی بە رێنماییەکانی تەندروستی و هەبوونی قرتێنەرەکانی وەک مشک و جرج، کۆگاکانی کۆمپانیای موحسین، داخرا و سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانیش دەڵێت، هەر شوێنێک پابەندی رێنماییەکان نەبێت رووبەڕووی یاسای دەکەنەوە.

لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە "لەهەڵمەتێکی گەورەی لیژنەکاندا بۆ پشکنینی کۆگاکانی عەمبارکردنی خواردەمەنی لەناوچەی ژاڵەی سەروو، دەرکەوت کۆگاکانی کۆمپانیای موحسین پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن نابێت و قرتێنەرەکانی (مشک و جرج) تیایدایە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "بەپێی مەرج و رێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری، هەر شوێنێک خواردن و خواردنەوە دروست بکات یاخود تیایدا عەمبار بکرێت پێویستە بەهەموو شێوەیەک رێگری لە هەبوونی قرتێنەرەکان بکات، بەپێچەوانەوە شوێنەکە رووبەڕووی رێککاری یاسایی دەکرێتەوە".