کوردستانی
کەسێک بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر، هەروەها دەستیشیان بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەردا گرتووە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر، هەروەها دەستیشیان بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەردا گرتووە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند "بەشی پۆلیسی ناوشار/رۆژهەڵات، بنكەی پۆلیسی ئیسكان تۆمەتبارێكیان بەناوی (ب. ح. ص) بە تۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر لە جۆری (كریستاڵ) دەستگیر كرد".
ئاماژە بەوەشكراوە "لە كاتی دەستگیركردنیدا دەست بەسەر دەمانچەیەك و بڕێك ماددەی هۆشبەردا گیرا، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی (14)ی هۆشبەرەكان لە یاسای سزادان راگیراوە".
س.س
س.س
بیروڕا



