ئەدەب و هونەر

كتێبی "گوڵدانی ژن"ی نەرمین عوسمان چاپكرا و بەم زووانە بڵاودەكرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


كتێبی "گوڵدانی ژن"ی نەرمین عوسمان چاپكرا و بەم زووانە بڵاودەكرێتەوە
مەودا میدیا- 

نوێترین كتێبی ژنە سیاسەتڤان و نووسەر نەرمین عوسمان چاپكرا و بەم زووانە بڵاودەكرێتەوە، بەپێی‌ قسەی نووسەری كتێبەكەش، گوڵدانی ژن كە ناوی كتێبەكەیە ژمارەیەك چاوپێكەوتنی گرنگی تیادایە لەگەڵ ئەو ژنانەی بەشداریی كارایان لە كایەكانی كۆمەڵایەتی، سیاسەت و هونەر كردووە.

نەرمین عوسمان، سیاسەتڤان و نووسەر لەبارەی كتێبە نوێیەكەیەوە بە مەودا میدیای وت "كتێبەكەم 33 چاوپێكەوتنە لەگەڵ ئەو ژنانەی لە بوارەكەی خۆیاندا پێشەنگ بوون، هەریەكەیان زۆریان بۆ پێشكەوتنی خۆیان و كۆمەڵگەكەیان كردووە و بگرە قوربانی زۆریشیان داوە".

ئاماژەی بەوەشكرد "زۆربەی چاوپێكەوتنە مێژووییەكانی ئێستای كەناڵەكانی راگەیاندن لەگەڵ پیاوان دەكرێت وەكو ئەوەی ژن بوون و رۆڵی نەبووبێت لە پێشخستنی كۆمەڵگە و بوارەكانی دیكەشدا، من ئەوەم كردە پرۆژەیەك و ماوەی چەند ساڵێكە خەریكیم و دەمەوێت ناو و كاری ژنانی كۆمەڵگەم ون نەبێت".

كتێبی گوڵدانی ژن، پێكهاتووە لە 33 چاوپێكەوتنی فراوان لەگەڵ ژنە كاریگەرەكان لە دووتوێی 486 لاپەڕەدا و بە تیراژی 500 دانە چاپكراوە و دەبێتە حەڤدەیەمین بەرهەمی ئینستتیوتی نارین بۆ توێژینەوە و بڵاوكردنەوە.
Qaiwan
Qaiwan