ئابووری

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
مەودا میدیا- 

ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی کانونی یەکەمی 2020 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە 49 دۆلار و 9 سەنتە و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمەريکيش بە 46 دۆلار و 13 سەنت دەفرۆشرێت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابورييەکان، لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 10% و نەوتی خاوی ئەمەريکيش بە رێژەی 13%بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت 20ی نيسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمەريکی بۆ يەکەمجار لە مێژوودا بۆ 37 دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.

س.س
Qaiwan
Qaiwan