تەکنەلۆژیا

واتس ئەپ خزمەتگوزارییەكی نوێ زیاد دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


 واتس ئەپ خزمەتگوزارییەكی نوێ زیاد دەكات
مەودا میدیا-

كۆمپانیای فەیسبووك رایگەیاند لە ساڵی نوێدا و لەسەر كۆمپیوتەر، واتس ئەپ خزمەتگوزاریی نوێی "قسەكردن بە دەنگ و رەنگ" پێشكەش دەكات.

ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری یەكێك لە وتەبێژەكانی كۆمپانیای فەیسبووكەوە رایگەیاند "ئەو خزمەتگوزارییەی واتس ئەپ لەنێوان خزمەتگوزارییە بەكارهاتووە دەنگی و ڤیدیۆییەكانی وەكو زووم و گۆگڵ میت دادەنرێت".

بەپێی راگەیەندراوی واتس ئەپ، ئەو خزمەتگوزارییە لە قۆناغی تاقیكردنەوەدایە و لە رێگەی كۆمپیوتەرەوە بەردەوامە لە تاقیكردنەوە و رێكخستنەوەی خزمەتگوزارییەكانی.

لە بەرانبەر ئەو خزمەتگوزارییە نوێیەدا، زووم رایگەیاند "كاتی دیاریكراوی قسەكردن لەماوەی پشووەكاندا هەڵدەوەشێنینەوە كە پێشتر تەنها 40 خولەكی قسەكردن رێگەی پێدەدرا".

سەبارەت بە وردەكاریی خزمەتگوزارییە نوێیەكەی واتس ئەپ، رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویكردووەتەوە "خزمەتگوزارییە نوێیە دەنگی و رەنگییەكەی واتس ئەپ لە تەنیشت خزمەتگوزاریی گەڕانەوە لەسەر رووی واتس ئەپ دادەنرێت". 

واتس ئەپ یەكێك لە گەورەترین خزمەتگوزارییەكانی پەیوەندییكردنە لەسەر ئاستی جیهان و ژمارەی بەكارهێنانی لە یەك ملیار كەس كەمتر نییە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان