گشتی

چۆنیەتی ئامادەکردنی گەنمە کوتاو بە گۆشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆنیەتی ئامادەکردنی گەنمە کوتاو بە گۆشت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

گەنمە کوتاو بە گۆشت یەکێکە لە خواردنە کوردەوارییەکان بە تایبەت لە وەرزی زستاندا گرنگی زیاتر بە خواردنی دەدرێت، ئامادەکردنەکەی زۆر ئاسانە، بەم شێوازەی خوارەوە ئامادە دەکرێت.

پێداویستییەکان

- نیو کیلۆ گۆشت
- یەک پیاز بە جنراوی
- دوو کەوچکی چێشت رۆن
- دوو کوپ گەنم
- خوێ بەپێی پێویست
- گەر حەزت کرد دەتوانیت زەنجەفیل یان بیبەری هاراو بەکاربهێنیت

چۆنیەتی ئامادەکردنەکەی

گەنمە کوتاوەکە بۆ نیو کاتژمێر لەئاودا دەخوسێنین و گۆشتەکە وردەکەین و دەیخەینە سەر ئاگر تا دەکوڵێت و دواتر ئاوی گۆشتەکە دەگرین، پاشان رۆن و پیاز لە مەنجەڵێکی جیادا سووردەکەینەوە و دواتر گەنمە کوتاوەکە و ئاوی گۆشتەکەی تێدەکەین دوای ئەوەی بۆ ماوەی 10 خولەک لەسەر ئاگر بوو خوێ و بیبەرە رەشەکە و زەنجەفیلەکەی تێدەکەین و سەری دادەپۆشین تاوەکو کەمێک دەکوڵێت و دواتر گۆشتەکەی تێدەکەین و لێیدەگەرێین تاوەکو بەجوانی هەردووکیان دەکوڵێن بەیەکەوە، دواتر دەتوانیت پێشکەشی بکەیت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan