گێتی

دادگای ئەمریکا بڕیارێکی نوێی دژی ترەمپ دەرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگای ئەمریکا بڕیارێکی نوێی دژی ترەمپ دەرکرد
مەودا میدیا-

دەزگای دادوەری ئەمریکا بڕیاریدا کارکردن بە بڕیارێکی دۆناڵد ترەمپ ڕابگرێت کە کۆت و بەندی زیاتری دەخستە سەر پێدانی ماف بەو پەنابەرانی روویان لە ئەمریکا کردووە.

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی رۆیتەر، دەزگای باڵای دادوەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کارکردنی بە بڕیارێکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا راگرتووە.

ئەو بڕیارەی کە دادگاکە رایگرتووە، بریتیبووە لە بڕیارێک کە لە سەرەتای کانوونی دووەمی ساڵی رابردوو دەرچووە و دەبوو لە هەفتەی داهاتووەوە بەپێی بڕیارەکە کۆت و بەند بخرێتە سەر پێدانی مافی مانەوە بە پەنابەران.

دادگا ئەمریکییەکە، لەسەر پێشنیازی دوو رێکخراوی داکۆکیکردن لە مافی پەنابەران کاری لە کەیسەکەدا کردووە و گەیشتووە بەو ئەنجامە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ، لە دوایین هەڵبژاردندا، بەرامبەر جۆو بایدن شکستی هێنا و دەبێت 20ی ئەم مانگە کۆشکی سپی بەجێبهێڵێت و دەسەڵاتەکەی رادەستیت بایدن بکات.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان