کوردستانی
کەشناسیی هەرێمی کوردستان کاتی بارینی بەفر و بارانی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت دوو شەپۆلی بارانبارین ناوچەكانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات لە سبەینێوە شەپۆلی یەكەم دەستپێدەكات.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت دوو شەپۆلی بارانبارین ناوچەكانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات لە سبەینێوە شەپۆلی یەكەم دەستپێدەكات.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەری درێژبوونەوەی دوو شەپۆلی باران بارین، شەپۆلی یەكەم لە رۆژی پێنجشەممە دەستپێدەكات تا رۆژی هەینی و لەماوەی ئەم دوو رۆژەدا باران بارین لە تەواوی ناوچەكانی هەرێم دەبارێت، ئاستی باران بارینەكەش مامناوەند دەبێت و بڕی بارانی پێشبینیكراو لە ماوەی ئەم شەپۆلە لە نێوان (8 - 15) ملم لە سەنتەری پارێزگاكان و لە سەنتەری قەزا و ناحیەكانی ناوچە شاخاوییەكان لەسەروی (10- 22)ملم دەبێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "لە شەوی پێنجشەممە لە سەر هەینی بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان و ناوچە شاخاوییە بەرزەكان دەبێت، رۆژی هەینی كاریگەری ئەم شەپۆلە لە كاتەكانی ئێوارەدا كۆتایی دێت".
لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە "شەپۆلی دووەم لە ماوەی نێوان ئێوارەی رۆژی یەكشەممە كاردەكاتە سەر ناوچەكەمان تا ئێوارەی رۆژی سێشەممە لەم ماوەیەدا باران بارین لە زۆربەی ناوچەكان دەبێت، لەگەڵ باران بارین بارستە هەوایەكی سارد لە ناوەڕاستی ئەوروپاوە كار دەكاتە سەر ناوچەكەمان پلەكانی گەرما بەڕێژەیەكی بەرچاو دادەبەزێت و لەناوچە شاخاوییەكان بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی دەبێت".
ئەوەشخراوەتەڕوو "بەفر لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت بەتایبەت ئەو ناوچە شاخاویانەی بەرزیان لە 1100 مەتر زیاترە،كاریگەری ئەم شەپۆلە تا ئێوارەی رۆژی سێ شەممە لەسەر ناوچەكەمان بەلاوازی دەمێنێتەوە".
س.س