کوردستانی
وەزارەتی پەروەردە لەبارەی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پاش کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی کانونی دووەمی 2021 لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ و ئامادەبوونی وەزیرانی تایبەتمەند و پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان، بریاردرا:
1- رۆژی شەممە 16ی 1ی 2021 خوێندن لە قۆناغی 12ی ئامادەیی، بە هەموو بەشەکانییەوە لە قوتابخانە و خوێندنگە حکومی و ناحکومییەکان دەستپێدەکاتەوە.
2- پڕۆگرامی خوێندن بە ریزبەندی دەخوێندرێت رۆژ و کاتی تاقیکردنەوەکانی وەرزی و تاقیکردنەوە گشتییەکان بە گوێرەی ئەو خشتانەی کە بە نوسراوی فەرمی بڵاودەکرێنەوە کاریان پێدەکرێت.
3- لەسەر راسپاردەی وەزارەتی تەندروستی و بەمەبەستی خۆپارێزیی مامۆستایانی بەرێز تەنیا ئەوکاتانە لە قوتابخانە دەبن کە وانەیان هەیە، پاش وتنەوەی وانەکانیان پابەند ناکرێن بە مانەوە لە ناو قوتابخانە.
4- لە رۆژی شەممە 16ی 1 تا ماوەی یەک هەفتە، ئەو بژارەیە دەخرێتە بەردەم بەخێوکاری قوتابیان و خوێندکاران لە رێگەی فۆرمێکەوە کە وەزارەتی پەروەردە ئامادەی کردووە و لە قوتابخانەکان پڕ دەکرێتەوە، کە بەخێوکار سەرپشک دەکات قوتابییەی لە ناو پۆل بخوێنێت یان دەتوانێت خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین و پاڵپشتی ماڵەوەی بۆ دابینبکات و نەچێتەوە بۆ قوتابخانە، بەڵام تەواوی تاقیکردنەوە نووسینییەکان لە ناو پۆل دەبێت ئەنجام بدات.
5- رێنماییە خۆپارێزییەکان لە ناوەندەکانی خوێندن جێبەجێدەکرێت و پێگیریی بە رێنماییەکان زامنکاری بەردەوامبوونی خوێندنە، بۆ ئەو مەبەستە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بۆ بابەتی پرۆسەی خوێندن، کە بە سەرپەرشتی بەرێز پارێزگار یان سەرپەرشتیاری ئیدارە و بەرێوەبەرانی گشتی پەروەردە و تەندروستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان پێکهاتووە، هەماهەنگی دەکەن بۆ باش بەرێوەچوونی پرۆسەکە.
6- لە رووی پرەنسیپەوە، کۆبوونەوە پلانی وەزارەتی پەروەردەی پەسەند کرد بۆ دەستپێکی خوێندنی قۆناغەکانی 1ی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی وپەیمانگەکان, حکومی و ناحکومی کە لە 1ی 3ی 2021 دەستپێبکات, لە 2ی 2ی 2021 لیژنەی باڵا کۆدەبێتەوە بۆ هەڵسەنگاندنی رەوشی تەندروستی و هەر بڕیارێکی نوێ کە پێویست بێت بۆ گۆڕانکاری لەو بەروارە (بۆ قۆناغەکانی 1ی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی) بەگوێرەی بڵاوبوونەوە و کەمبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا, پاشان وەزارەت پلانی پەسەندکراو بە نووسراوی فەرمی گشتاندنی پێدەکات.
س.س