کوردستانی

لەبارەی باجی سەر ئۆتۆمبێلەوە رێنمایی نوێ بڵاودەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی باجی سەر ئۆتۆمبێلەوە رێنمایی نوێ بڵاودەکرێتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی باجەكان و خانووبەرەی میریی هەرێمی کوردستان روونی دەکاتەوە بۆ باجی سەر ئۆتۆمبێل رێنمایی نۆی دەردەچێت و باسی لەوەش کردووە دەیانەوێت داهاتی باج بەم رێكارانە زیاد بکرێن، چونكە رێكخستنەوەی باشی بۆ دەكرێت.

د. كەمال وەرتی، بەڕێوەبەری گشتیی باجەكان و خانووبەرەی میری رایگەیاندووە "ئەو بڕیارانەی كە بە واژۆی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی کوردستان دەرچووە، زیادكردنی باجی تێدا نییە، تەنها رێكخستنەوەی وەرگرتنی باجە، ئەویش بە‌ وەرگرتنی باجی راستەقینە لە كۆمپانیاكان".  

لەبارەی باجی سەر ئۆتۆمبێلەوە، بەڕێوەبەری گشتیی باجەكان و خانووبەرەی میری دەڵێت "باج، تەنها ئۆتۆمبێلە گرانبەهاكان دەگرێتەوە نەك ئۆتۆمبێلی ئاسایی كە زۆرینەی خەڵك لە كوردستاندا هەیانە، لە داهاتووشدا رێنمایی نوێ بڵاودەکرێتەوە". دەشڵێت "ساڵی رابردوو بە هۆی نەدانی باجەوە زیاتر لە سه‌د كۆمپانیا دراونەتە دادگا و چەندین كۆمپانیاش سزا دراون".

 ک.ر
Qaiwan
Qaiwan