کوردستانی
دانیشتوانی ناوچەیەکی کوردستان بۆ وەرگرتنی نەوت ئاگادار دەکرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
یوسف چاوشین، بهڕێوهبهری گشتی چاودێری و گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی ههولێر رایگەیاند کە ئەو خێزانانەی لە ناوچەی سۆران، چۆمان، مێرگهسۆر و ڕواندز لەخوار هێڵی هەژارییەوەن بۆ هەر خێزانێک بەرمیلێک نەوتیان بۆ دابین دەکرێت.
بەرپرسە حکومییەکە ئەو بەڵێنەی لە میانی سەردانێکی مەیدانیدا دا، وتیشی "بۆ ئەو مەبەستە ٧ هەزار و ٧٠٠ بەرمیل نەوتمان پێویستە و ئامادە کراوە".
چاوشین زیاتر روونیکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە "پێدانی بەرمیلە نەوتەکە ئەو خێزانانە دەگرێتەوە کە داهاتی مانگانەیان لە ٤٠٠ هەزاری مانگانە کەمترە".
پێشتریش بەهەمان شێوە، وەکو هاوکاری بۆ خێزانە هەژارەکان، نەوت بەسەر ٢٣ هەزار خێزانی دانیشتووی هەولێر و دەوروبەریدا دابەشکراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە لە دوای دروستبوونی قەیرانی داراییەوە لە هەرێمی کوردستان وەکو پێویست نەوت بەسەر خێزانەکاندا دابەش نەکراوە، کە هۆکارێکی سەرەکی گەرمکردنەوەیە لە کوردستان.
ب.م