گێتی

"هیچ پیاوێک لە کەمپی هول نییە، بەڵام ژنەکان منداڵیان بووە"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"هیچ پیاوێک لە کەمپی هول نییە، بەڵام ژنەکان منداڵیان بووە"
مەودا میدیا-

ئاژانسی هاوار نیوزی نزیک لە پەکەکە راپۆرتێکی لەبارەی دۆخی ژنانی ناو کەمپی هول بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە کە لە کەمپەکەدا هەشت هەزار و ٩٦٥ کەس دەژین کە سەرجەمیان ژن و منداڵن.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، لەناو کەمپەکەدا منداڵی خوار تەمەن یەک ساڵ دەبینرێت لە کاتێکدا کە ماوەی نزیکەی دوو ساڵە سەرجەم ژن و منداڵەکان زیندانن و هیچ پیاوێک لەوێ ناژی و ژنەکانیش نەچوونەتە دەرەوەی کەمپەکە.

پەیامنێرەکەی ئاژانسی هاوار نیوز، قسەی لەگەڵ یەکێک لەو ژنانە کردووە کە منداڵێکی تەمەن کەمتر لە یەک ساڵی هەیە، لێی پرسیوە ئەم منداڵەت لەکوێ بوو لەکاتێکدا ئێرە هیچ پیاوێکی لێ نییە، لەوەڵامدا وتویەتی "ئەوە دیاری خودایە".

ژنێکی تر بەهەمان شێوە منداڵێکی هەیە کە تەمەنی چەند مانگێکە، پرسیاری لێ کراوە کە منداڵەکەی لەکوێ هێناوە، ئەویش وا وەڵامی داوەتەوە "ئەوە پەیوەندی بە خۆمەوە هەیە، ئێمە دووبارە خەلافەت دادەمەزرێنینەوە".

کەمپی هول، دەکەوێتە ٤٥ دووری کیلۆمەتری ڕۆهەڵاتی شاری حەسەکە، لە ڕۆئاوای کوردستان، لە نۆ کەرتی جیاواز پێکهاتووە، پێنج لەو کەرتانە تایبەتە بە پەنابەرانی عێراقی و ئاوارەی سوری و عیراقی و ئەوانەی کە لەم دواییەدا لە باغۆز ڕزگارکران.

کەرتێکی کەمپەکە تایبەت کراوە بە ژن و منداڵی دەستگیرکراوی چەکدارانی داعش، کەرتەکەش بۆ پێنج شوێنی جیاواز دابەش کراوە.

لەوێدا، ژنان و منداڵی تەمەن یەک تا ١٧ ساڵ دەژین و لە دۆخێکی خراپی ژیاندان و سەرجەمیان لە ٥٣ وڵاتی جیاوازەوە چوونەتە سوریا.

 ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن