گێتی

جێگرەوەی مێرکڵ هەڵدەبژێردرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


جێگرەوەی مێرکڵ هەڵدەبژێردرێت
مەودا میدیا-

بەشێوەی ئۆنلاین، کۆنگرەی دواخراوی پارتی یەکێتی کریستیانی دیموکراتی ئەڵمانیا، بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە هەزار ئەندامی ئەو حزبە دەنگ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکەکەیان دەدەن.

پێشتر ئەنگێلا مرکڵ، راوێژکاری ئێستای ئەڵمانیا، لە ساڵانی 2000 تا 2018 سەرۆکی ئەو پارتە بوو، پاشان کارێن باوەر، وەزیری بەرگریی ئێستای ئەڵمانیا پۆستی سەرۆکایەتیی پارتەکەی وەرگرت و دوای ماوەیەک دەستی لەو پۆستە کێشایەوە.

ئێستا پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەو پارتە دەستیپێکردووە، هەریەک لە کاندیدان بتوانێت متنانەی ئەندامانی حزبەکەی بەدەستبهێنێت ئەوا راستەوخۆ دەشبێتە کاندیدی حزبەکەی بۆ راوێژکاری داهاتووی ئەڵمانیا، چوونکە مێرکڵ دەڵێت "چیتر خۆم بۆ راوێژکاری ئەڵمانیا کاندید ناکەمەوە".

لە ئەڵمانیا بە سەرۆکی وڵاتەکە دەوترێت راوێژکار، ئەوەش بەپێی دەستور ناونراوە، وڵاتەکە فیدراڵییە و پەرلەمانەکەشی لە دوو ئەنجومەن پێکهاتووە.

لە هەڵبژاردنی پارتی یەکێتی کریستیانی دیموکراتی ئەڵمانیا سێ کەس خۆیان کاندید کردووە و رکابەرایەتی دەکەن بۆ بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگەکان؛ فرێدریک مێرتز ، ئەرمین لاشێتی و نۆبەرت رێتگنی.

شارەزایانی سیستمی سیاسیی ئەڵمانیا جەختدەکەنەوە هەریەک لەوانە ببێتە سەرۆکی حزبەکەی دەبێتە راوێژکاری داهاتووی وڵاتیش.

ب.م 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن