گێتی

جلوبەرگەکەی سەرۆکی پەرلەمانی ئەمەریکا بووەتە جێی مشتومڕی ئەمەریکییەکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


جلوبەرگەکەی سەرۆکی پەرلەمانی ئەمەریکا بووەتە جێی مشتومڕی ئەمەریکییەکان
مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا، لە دوو کۆبوونەوەی جیاواز کە بۆ یەک مەبەست لە دوو ساڵی جیاوازدا ئەنجامدراون یەک جلوبەرگی پۆشیوە.

نانسی پۆلسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکەی کە لە مانگی دیسەمبەری ساڵی 2019 بەرێوەچوو، بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا، جلێکی جۆری "عەزی" رەشی لەبەردابوو.

پۆلسی، دوای ساڵێک لەو بەروارە و لە کۆتا مانگی ساڵی 2020دا سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنەکەی کرد بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە ترەمپ، ئەوەی سەیربوو، پۆلسی دووبارە هەمان ئەو جلوبەرگەی پۆشیبوو کە ساڵی رابردوو لە کۆبوونەوە هاوشێوەکەدا لەبەریدا بوو.

دووبارەبوونەوەی پۆشینی ئەو جلوبەرگە لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکاوە، بووە جێی سەرنج و رەخنەی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.


ب.م 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن