دۆزی ژن

تەرمی ژنێک لە ماڵێکدا دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەرمی ژنێک لە ماڵێکدا دۆزرایەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری سلێمانی تەرمی ژنێک لە ماڵێکدا بە خنکاوی دۆزرایەوە، لە ئێستادا تەرمەکەی براوەتە پزیشکی دادوەری سلێمانی.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی کانونی دووەمی 2021  ژنێک بە ناوی (پەیمان عەلی عەبدوڵڵا) خۆی خنکاند".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو ژنە هاوسەرگیری نەکردووە و تەمەنی 46 ساڵە و پیشەی فەرمانبەرە، لە ئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادوەری سلێمانییە و لەدوای ئەنجامدانی پشکنین تەرمەکەی رادەستی کەسوکارەکەی دەکرێتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان