تەندروستی

چۆن رێگری لە مەیینی خوێنی جەستەمان بکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆن رێگری لە مەیینی خوێنی جەستەمان بکەین
مەودا میدیا-

شەیدا هەمزە، پەرستاری زانکۆیی لە وتارێکتدا باس لە چۆنیەتی رێگریکردن لە مەیینی خوێن دوای نەشتەرگەری دەکات و دەڵێت "پەڕەکانی خوێن کە پێکھاتەیەکی خانەکانی خوێنە، پلازما کە بەشە شلەکەی خوێنە، یەک ئەگرن و ھێزێک دروست ئەکەن بۆ وەستانی خوێن" ئەو پزیشکە دەشڵێت "ھەندێ جار حاڵەتی تایبەتمان ھەیە کە تیایدا قەتماغەکە دروست ئەبێ لە ناوەوەی مولولەکانی خوێندا ھەرچەندە کە کەسەکە برینیشی نییە".

باسی لەوەش کردووە مەیینی خوێن ئەگەری ھەیە لە دڵ، مێشک و دەست و باڵ و قاچ و سکدا رووبدات ئاماژەی بەوەش کردووە "زوو ھەستان و جوڵان لە دوای نەشتەرگەری زۆر گرنگە بۆ یارمەتیدان لە رۆشتنی خوێن لە پەلەکاندا".

دەقی نووسینەکەی شەیدا هەمزە، پەرستاری زانکۆیی:
چۆنیەتی رێگریکردن لە مەیینی خوێن دوای نەشتەرگەری؟
شەیدا حەمزە، پەرستارى زانکۆیی 
مەیینی خوێن چییە؟
پەڕەکانی خوێن کە پێکھاتەیەکی خانەکانی خوێنە، پلازما کە بەشە شلەکەی خوێنە، یەک ئەگرن و ھێزێک دروست ئەکەن بۆ وەستانی خوێن بەربوون و دروستکردنی قەتماغە لەشوێنی برینەکە، وەک ھەموو جارێک کە شوێنی برینێک چاک ئەبێتەوە لەشی تۆ بەشێوەیەکی سروشتی قەتماغەی خوێنەکە (خوێنە مەییوەکە)ئەتوێنێتەوە، بەڵام ھەندێ جار حاڵەتی تایبەتمان ھەیە کە تیایدا قەتماغەکە دروست ئەبێ لە ناوەوەی مولولەکانی خوێندا ھەرچەندە کە کەسەکە برینیشی نییە.

ئەم خوێنە مەییوە (ئەم قەتماغەیە) بە شێوەیەکی سروشتی ناتوێتەوە و ئەبێتە حاڵەتێکی مەترسیدار. 
نیشانەکانی مەیینی خوێن دوای نەشتەرگەری؟
لێرەدا کۆمەڵێک ھۆکاری مەترسیدار ھەیە لەگەڵ ھەموو جۆرە نەشتەرگەریەک. ( DVT(deep veins thrombosis), PE ( pulmonary embolism) ، (مەیینی خوێنە لە مولولە خوێنە قوڵەکاندا و بوونی دڵۆپە چەوری یان خوێنی مەیوو  لەس سییەکاندا) ، ماکێک یان ئاڵۆزیەکی بەھێزە کە پێویستە تیمی پزیشکی زۆر بەوریایەوە ئاگای لێ بێت.

مەیینی خوێن ئەگەری ھەیە لە دڵ، مێشک و دەست و باڵ و قاچ و سکدا رووبدات.
 کۆمەڵێک نیشانەی جیاوازیان ھەیە:
دڵ: سنگی قورس ئەبێت و ھەردوو دەستی یان باڵی سڕ ئەبێت ، نا ئارامی و بێتاقەتی لە بەشەکانی تری سەرەوە، تەنگەنەفەسی، ئارەق کردنەوە، دڵتێکھەڵھاتن.
مێشک: لاوازبونی دەم و چاو، دەست و قاچەکان، بە زۆر قسەکردن، کێشە لە بینن، سەرێشەیەکی قورس و لە ناکاو، سەرگێژخواردن .
سی: سنگ ئێشەیەکی توند، ھەناسە برکێ و خراپ لێدانی دڵ، تەنگەنەفەسی، ئارەق کردنەوە، تا کۆکەیەکی خوێناوی. 

نەشتەرگەری ھۆکارێکە بۆ مەیینی خوێن؟
مەترسی رودانی مەیینی خوێن لە دوای نەشتەرگەی زۆر زیاد ئەکات، یەکێک لە جۆرەکانی خوێن مەین کە زۆر مەترسیدارە ، حاڵەتی مەیینی خوێنی ناو مولولە خوێنە قوڵەکانە یان گیرانی مولولە خوێنە قوڵەکانە (DVT).

یەکەم ھۆکار بۆ دروست بوونی ئەم جۆرە خوێن مەیینە دوای نەشتەرگەری بریتیە لە نەبونی چالاکی و جوڵە لە کاتی نەشتەرگەریەکە یان دوای نەشتەرگەریەکە.
ھۆکاری تری مەترسیدار کە مەیینی خوێن بە ھۆیەوە ڕو ئەدات دوای نەشتەرگەی، بریتین لە:

- خوێن مەینی بۆماوەیی.
- جگەر کێشان  
- قەڵەوی.
- وشک بونەوە. 
- تێکچونی لێدانی دڵ.

چۆن بەرگری بکەین لە مەینی خوێن دوای نەشتەرگەی؟
کۆمەڵێک شتی زۆر ھەیە کە ئەتوانرێت بکرێت بۆ ئەوەی مەیینی خوێن  روونەدات دوای نەشتەرگەری، گرنگترین شت کە ئەتوانرێت بکرێت باسکردنی ھەر نەخۆشی و حاڵەتێکە کە نەخۆشەکە لە رابردوو یان ئێستادا ھەیبێت، یانیش ئەگەر لە خێزانەکەیدا ھەبێت.
(Past medical history, family history )

پێویستە زانیاری تەواو لەسەر نەخۆشەکە بدرێت بە پزیشک ئایا ئەم نەخۆشە لە ھیچ حاڵەتێکدا بە ھیچ جۆرە دەرمانێک یان خواردنێک تووشی خوێن بەربوون بووە؟
بۆ نمونە نەخۆشی پاقلە (favism disease) یان ئەگەر ئەنزیمی (G6Pd)کەم بوو. 

یاخود بزانرێت بە چی تووشی حاڵەتی خوێن مەیین ئەبێت، یان بە چ دەرمانێک خوێن مەین لە جەستە کەسەکە دا زیاد ئەبێت. لەوکاتەدا ئەبێت ئەو دەرمانانە بوەستێنرێن دوای نەشتەرگەری دەست پێبکاتەوە.

لەگەڵ ھەموو ئەمانە کۆمەڵێک کردار ھەیە کە ئەگەری روودانی خوێن مەیین کەم ئەکات دوای نەشتەرگەری:
- زوو ھەستان و جوڵان لە دوای نەشتەرگەری زۆر گرنگە بۆ یارمەتیدان لە رۆشتنی خوێن لە پەلەکاندا.
- بە باشی خواردنەوەی ئاو شلەمەنی.
- بەکارھێنانی گۆرەوی تایبەت پێش نەشتەرگەری.

 ک. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە