کوردستانی

بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان زیاد دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان زیاد دەکات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای خۆراک لە سلێمانی رایدەگەیەنێت لە ئێستادا بەشەخۆراکی مانگی تەموزی 2020 بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەکرێت، ئاماژە بەوەش دەکات پرۆسەکە بەردەوامی هەیە.

شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای خۆراک لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئێستادا بەشەخۆراکی مانگی تەموزی 2020 بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەکرێت کە پێکهاتووە لە شەکر و زەیت".

لەبارەی ئەوەی لەدوای پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عیراقدا بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان زیاد دەکات شەوکەت محەمەد وتی "ئێمەش دەمانەوێت بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان زیاد بکات، بەڵام چاوەڕێی پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراقین لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن