کوردستانی
مەلا بەختیار: حزبەكانی كوردستان بە تكا و پاڕانەوە سیاسەتی خۆیان ناگۆڕن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند دۆخی سیاسیی کوردستان تەپیوە و جەخت دەکاتەوە کە بە تکا و پاڕانەوە حزبەکان سیاسەتی خۆیان ناگۆڕن.
مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ دەستەی دەستپێشخەری کۆنفرانسی نیشتمانیی، رایگەیاند "واز لە سیاسەتی پینەوپەڕۆ و تكا و پاڕانەوە لە حزبەكان بهێنن، چونكە ئەم حزبانە بێ جیاوازی، بە تكا و پاڕانەوە نەهج و سیاسەتی خۆیان ناگۆڕن".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە "تەنانەت ئەوەی وایكرد بڕیار لە هەڵبژاردنی پێشوەختە بدرێت لە عیراقدا تكا و پاڕانەوە نەبوو لە حزبە شیعە و سوننەكان، بەڵكو شەقامی راپەڕیوی بەغدا و ناسرییە و بەسرە و شارەكانی دیكە بوون".
مەلا بەختیار لەبارەی دۆخی کوردستان و سیاسەتی حزبە کوردییەکان، وتویەتی "بەداخەوە باری ئابووری تەپیوە، سیستمی حوكمڕانی لە ئاستی قۆناغەكە و سەردەمەكە نییە، دەستوورمان نییە، مەسەلەی گەندەڵی چووەتە ناو ئەقڵی هەموو تاكێكەوە".
ب.م