کوردستانی
هاوكارییەكانی ئەمەریكا بۆ وەزارەتی پێشمەرگەیە و هۆكارەكەشی شەڕی داعشە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
جێگری سەرۆک ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەو هاوکارییەی ئەمەریکا دابینیکردووە بۆ لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە و دامودەزگاکانی مەشقکردنی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەیە، ئاماژە بەوەشدەکات لەم مانگەوە دەست بە دابەشکردنی ئەو هاوکارییە دەکرێتەوە.
لیوا قارەمان کەمال، جێگری سەرۆک ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو هاوکارییەی ئەمەریکا دابینیکردووە بۆ لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە و دامودەزگاکانی مەشقکردنی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەیە، واتە ئەو هاوکارییە دیاریکراوە بۆ ئەو هێزانە، لەبەرئەوەی لیواکان شەڕی دژ بە داعشیان کردووە".
جێگری سەرۆک ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە وتی "پێشتر ئەو هاوکارییە چووەتە خەزێنەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، لەمەودوا ئەو پارەیە راستەوخۆ دێتە خەزێنەی وەزارەتی پێشمەرگەوە، بەڵام ئەو هاوکارییە دیوانی وەزارەت ناگرێتەوە".
لەبارەی ئەوەی ئەم مانگە مووچەی لیواکان و دامودەزگاکانی مەشقکردنی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت یان نا ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد "لەم مانگەوە واتە مووچەی مانگی یەکی لیواکان بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت".
س.س