کوردستانی
بافڵ تاڵەبانی داوای گفتوگۆی نیشتمانی لەنێوان ھێزە سیاسییەکانی کوردستان و عیراق دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دووشەممە 25ی کانونی دووەمی 2021 بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە ئاشلى دوریک، لێپرسراوی نووسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە ھەرێمی کوردستان.
لە دیدارێکدا کە دکتۆر سۆران جەمال تاھیر، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەی بوو، بە گرنگییەوە باس لە پەیوەندییە سیاسی و دیبلۆماسییەکانی نێوان ھەردوولا کرا و جەخت لە فراوانکردنی ھاریکاری و ھاوکارییەکانی کەنەدا کرایەوە بە تایبەت لە خستنەگەڕی زیاتری ھەوڵەکانیان بۆ مەشقپێکردنی ھێزی پێشمەرگە و رێکخستنەوەی یەکە سەربازییەکان لەچوارچێوەی پشتیوانییەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
ھەر لە دیدارەکەدا بافڵ تاڵەبانی لەبارەی پێشھاتە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانەوە ھەڵوێست و بڕیاری نیشتمانیی یەکێتی خستەڕوو و ئاماژەی بە رێگاچارەکانی تێپەڕاندنی ئەم دۆخە کرد و تەئکیدی لە خستنەگەڕی ھەوڵەکان کردەوە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن، بۆ ئەوەش بنیادنانی دیالۆگی نیشتمانیی لەنێوان ھێزەکانی ھەرێمی کوردستان و عیراق بە پێویست زانی و داوایکرد نوێنەری وڵاتان پشتگیریی ئەم ھەوڵانە بکەن و ھاوکاربن بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە، ھاوکات ئاماژەی بە ھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی سیستمی لامەرکەزی لە ھەرێمی کوردستانی کرد و بە فاکتەری بەھێزترکردنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان و زیاتر خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک وەسفکرد.
سەبارەت بە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عیراقیش گفتوگۆ کرا و ھاوسەرۆک خواستی یەکێتی دووپاتکردەوە، بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەوادەی خۆیدا و راشیگەیاند "دەمانەوێت لە ناوچە دابڕێندراوەکان وەک کورد بە یەکدەنگی و یەک ھەڵوێستی بەشداری بکەین و یەکڕیزی نیشتمانی بپارێزین".
س.س