کوردستانی

سلێمانی.. دوو پرۆژەی گرنگی کارەبا جێبەجێ دەکرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی.. دوو پرۆژەی گرنگی کارەبا جێبەجێ دەکرێن
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاشکرای کرد به ‌بڕى زیاتر له‌ 44 ملیار دینار دوو پرۆژه‌ى ستراتیژى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌با له‌ پارێزگاى سلێمانى جێبه‌جێى ده‌كرێن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "له‌ چوارچێوه‌ى گرنگیپێدان و جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ ستراتیژییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌‌ پارێزگاى سلێمانى، به‌بڕى زیاتر له‌ 44 ملیار دینار دوو پرۆژه‌ى ستراتیژى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌با له‌ پارێزگاى سلێمانى جێبه‌جێى ده‌كرێت، به‌ نوسراوى  ژماره‌ (903) له‌ 21/1/2021 سه‌رۆكایه‌تى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ره‌زامه‌ندى نیشاندا له‌سه‌ر خه‌رجكردنى بڕى (44.534.377.549) چل چوار ملیار و پێنج سه‌د و سى و چوار ملیۆن و سێ سه‌د حه‌وفتا و حه‌وت هه‌زار دینار، له‌ داهاتى گشتیى كاره‌با بۆ دوو پرۆژه‌ى ستراتیژى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌با له‌ سنوورى پارێزگاى سلێمانى".

ئاماژە بەوەشکراوە "پرۆژه‌كانیش بریتین له‌ هێڵى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌باى ته‌وژم به‌رزى (132 کەى ڤى) تانجه‌رۆ- سه‌یدسادق (55) كیلۆمه‌تره‌ و سوودێكى زۆرى بۆ به‌رزكرتنه‌وه‌ى تواناى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌با بۆ ناوچه‌كانى سه‌یدسادق و هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید و پێنجوێن و كه‌مكردنه‌وه‌ى بارزۆرى سه‌ر تۆڕه‌كانى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌با".

ئەوەشخراوەتەڕوو :له‌گه‌ڵ هێڵى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌باى (132  کەى ڤى ) بازیان - رانیه كه‌ درێژییه‌كه‌ى (105) كیلۆمه‌تره‌ و سوودێكى زۆرى ده‌بێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى توناى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌با بۆ ناوچه‌ى پشده‌ر و بیتوێت و كه‌مكردنه‌وه‌ى بارزۆر سه‌ر تۆڕه‌كانى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى سنووره‌كه‌‌".

س.س
Qaiwan
Qaiwan