کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی: بەشداريی گەنجان لە بازرگانیی بچووک، دەرفەتی گەورە دەڕەخسێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نێچیرڤان بارزانی: بەشداريی گەنجان لە بازرگانیی بچووک، دەرفەتی گەورە دەڕەخسێنێت
مەودا میدیا-

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند بەشداریی گەنجان لە بازرگانییە بچووکەکاندا، کاریگەری دەبێت لەسەر گەشەی ئابووریی هەرێم، جەختیش دەکاتەوە هاندانی گەنجان دەرفەتی گەورەی ئابووری دەڕەخسێنێت.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی "براند کوردستان" کە بە زمانی ئینگلیزی بڵاوکراوەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە هاوکاریکردنی پرۆژە بازرگانییە بچووکەکان و هەروەها هاندانی گەنجان بۆ بەشداریکردن لە گەشەی بازرگانیدا رێگەی کاریگەرن بۆ ئەوەی کوردستان ببێتە خاوەن سەرچاوەی ئابووریی جیاواز و فرەڕەنگ.

 ناوبراو روونیشیکردووە "سەرمایەگوزاری و بازرگانیی بچووک هۆکاری جەوهەرین بۆ فرە سەرچاوەکردن و پێشخستنی ئابووری و پاراستنیشی. ئەو وڵاتانەی کە زیاتر هاوکاری بازرگانیی بچووک دەدەن و هانی خەڵک دەدەن لەو بوارەدا، دەرفەتی زیاتریان هەیە بۆ بەدەستهێنانی ئابووریی بەهێز".

سەرۆکی هەرێمی كوردستان لەو چاوپێکەوتنەدا جەختی لە پرسەکانی؛ پێکەوەژیانی پێکهاتەکان، مافی بەشداری سیاسیی ژنان، پاراستنی ژینگە و بەدەمەوەچوونی ئاوارە و پەنابەران کردووەتەوە.


ب.م

Qaiwan
Qaiwan