کوردستانی

دوای هەشت رۆژ لە ونبوونیان تەرمی پێنج کۆڵبەر دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوای هەشت رۆژ لە ونبوونیان تەرمی پێنج کۆڵبەر دۆزرایەوە
مەودا میدیا-

 دوای تێپەڕینی هەشت رۆژ لە گیانلەدەستدانیان پێنج کۆڵبەری خەڵکی ئورمیە لە سنوورەکانی رۆژهەڵات و باکووری کوردستان کە بەهۆی هەرەسی بەفرەوە گیانیان لە دەستدا بوو، تەرمەکانیان دۆزرایەوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، دوای تێپەڕینی هەشت ڕۆژ لە گیانلەدەستدانیان پێنج کۆڵبەری خەڵکی گوندی "کوران"ی سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ئورمیە ئێوارەی دوێنێ دووشەممە 25ی کانونی دووەمی 2021 تەرمەکانیان لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە دۆزرایەوە و گەڕێندرایەوە بۆ شارەکانی خۆیان.

یەکێک دانیشتووانی گوندی کوران بەیانی ئەمڕۆ لەوبارەوە بە هەنگاوی راگەیاند "لە ماوەی هەفتەی رابردوودا بەرپرسانی سیاسی و ئەمنی ئێران هیچ جۆرە هاوکارییەکی ئەو بنەماڵانەیان نەکردووە و هێزە چەکدارەکانی تورکیاش هەڕەشەی تەقە کردنیان لەو خەڵکەی کردووە کە بە مەبەستی دۆزینەوەی تەرمەکان روویان لە شوێنی رووداوەکە کردووە".

ئەو پێنج کۆڵبەرە رۆژی دووشەممەی داهاتوو 18ی کانونی دووەمی 2021 لە گوندی دریشکی سەر بە پارێزگای وانی باکووری کوردستان کەوتنە ژێر هەرەسی بەفرەوە و گیانیان لەدەستدا.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد