کوردستانی

ئاسایشی سلێمانی: 331 كه‌س به‌ تۆمه‌تی داعش بوون ده‌ستگیر كراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایشی سلێمانی: 331 كه‌س به‌ تۆمه‌تی داعش بوون ده‌ستگیر كراون
مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ئاماری كار و چالاكییه‌كانی ساڵی 2019ی ئاشكراكرد، به‌پێی ئاماره‌كه‌ 331 كه‌سیان به‌تۆمه‌تی داعش بوون ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ 46 كه‌سیان كوردبوون.

موقه‌ده‌م رزگار حه‌مه‌ ره‌حیم، لێپرسراوی به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا ئاشكرایكرد "ساڵی رابردوو 3 هه‌زار و 559 كه‌سیان به‌تۆمه‌تی جۆراوجۆر ده‌ستگیركردووه‌".

باسی له‌وه‌شكرد "له‌و ژماره‌یه‌ 331 كه‌سیان به‌مادده‌ی 2 و 4 ی تیرۆر به‌ تۆمه‌تی داعش بوون ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ 46 كه‌سیان كوردبوون".

لێپرسراوی به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد "291 كه‌سیان به‌پێی مادده‌ی 14ی موخه‌ده‌رات ده‌ستگیر كردووه‌ و ده‌ستیان گرتووه‌ به‌سه‌ر ده‌یان كیلۆ تریاك و حه‌شیش و ترامادۆڵ و شیشه‌ و حه‌بی هه‌مه‌جۆر،  2027 كه‌سیان به‌ تۆمه‌تی جۆراوجۆری وه‌ك دزی و ساخته‌كردن و قاچاخچێتی مرۆڤ و به‌زاندنی سنور و چه‌ند تۆمه‌تێكی تر له‌ هه‌ردوو ره‌گه‌ز ده‌ستگیر كردووه‌".

موقه‌ده‌م رزگار حه‌مه‌ ره‌حیم، ئه‌وه‌شی خسته‌ روو "به‌ تۆمه‌تی خراپ به‌كارهێنانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك فه‌یسبوك و سناپ چات و ئینستاگرام 536 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه‌". 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان