کوردستانی

خانمێكی ئاوارە كرایە نوێنەری حكومەتی هەرێم بۆ كاروباری رزگاربووانی دەستی داعش

مەودا میدیا - سلێمانی |


خانمێكی ئاوارە كرایە نوێنەری حكومەتی هەرێم بۆ كاروباری رزگاربووانی دەستی داعش
مەودا میدیا-

حكومەتی هەرێمی كوردستان خانمێكی ئاوارەی ئێزیدی وەكو نوێنەری خۆی بۆ كاروباری رزگاربووانی دەستی داعش دیاریكرد، ئەو خانمە دەڵێت لە پێشینەی كارەكانی هاوكاریكردنی ئەو كچ و ژنانەیە كە لە دەستی چەكدارانی ئەو رێكخراوە رزگاریان بووە و رووبەڕووی كێشەی دەروونی بوونەتەوە.

ئەو خانمە نازک به‌ره‌کات (30ساڵ)، خەڵكی قەزای شنگالە لە خۆرئاوای نەینەوا، بەڵام بەهۆی ئاوارەییەوە شەش ساڵە لە دهۆك نیشتەجێیە، هەفتەی رابردوو ئەو لێپرسراوێتییەی وەرگرت

ئەو وەكو نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم بۆ کاروباری رزگاربووانی ده‌ستی داعش به‌ (که‌رکوک ناو)ی وت "کاری من‌ هه‌ماهه‌نگیی و به‌داداچون ده‌بێت بۆ كێشەكانی پەیوەست بە رزگاربووانی دەستی داعش، بەتایبەت ژنان، چونكە پێویستی زۆریان بە چارەسەری دەروونی و جەستەیی هەیە"

نازک باسی لە پێشینەی كارەكانی كرد و وتی كە پڕۆژەی دوبارە گەڕاندنەوەی ژنانی رفێنراوی دەستی داعش بۆ ناو كۆمەڵگە، لە پێشینەی كارەكانیەتی، ئەوەش لەڕێی سەنتەرێكی تایبەت بۆ ئەو مەبەستە كە لە بەغدا كراوەتەوە و سەر بە حكومەتی عیراقە.

لە ئێستادا لەو سەنتەرە ژمارەیەك لە ژنان چارەسەری دەروونی وەردەگرن، دواتر بۆ شوێنی خۆیان و ناو خێزانەكانیان دەگەڕێنرێنەوە.

"هەر كە ئەو ژمارەیە لە ژنان گەڕێنرانەوە ناو خێزانەكانیان، وەجبیەی تر دەنێرین، هەر كەسێك دوای گەڕاندنەوەی بۆ ناو خێزان و كەسوكاری بڕی 500 هەزار دیناری وەكو هاوكاریی دەدرێتێ"، نازک وایوت.

ئەو پڕۆژەیە بەر لە دەستبەكاربونی نازک هەبوو، بەڵام ئەو وتی "بەردەوامی بەم هەنگاوە دەدەین و ئەوانەی لە رووی دەرونییەوە پێویستیان بە هاوكاریی هەیە ناونووسدەكرێن و دەیاندۆزینەوە تا سوودمەندبن".

نازک به‌ره‌کات، بەر لە وەرگرتنی ئەو لێپرسراوێتییە، كەسێكی چالاك بووە لەناو ئاوارە ئێزیدییەكان و كەمپەكان، لەگەڵ چەند رێكخراوێكدا كاریدەكرد لە پێناو هاوكاریكردنی ئاوارەكان.

ئەم هەواڵە لە ماڵپەڕی "کەرکوک ناوە"ەوە وەرگیراوە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە