کوردستانی
وردەکاری رووداوی کوشتنی دوو خوشک بەدەستی برایەکیان، بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لە کەرکوک، کوڕێکی تەمەن 23 ساڵ دوو خوشکی خۆی دەکوژێت و هەڵدێت، بکوژەکە ماوەیەک پێش ئێستاش مامی خۆی کوشتووە.
رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ روویداوە، پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە بەراییەکاندا دەرکەوتووە کە کوڕەکە بە فیشەک دوو خوشکەکەی خۆی کوشتووە.
کچە کوژراوەکان تەمەنیان 19 ساڵ و 27 ساڵە، هەردووکیان خوێندکارن، هێشتا روون نەبووەتەوە کێشەیان لەگەڵ براکەیان چی بووە.
بکوژەکە ئێستا هەڵهاتووە و پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی بیدۆزێتەوە و دەستگیری بکات.
ب.م
بیروڕا



