کوردستانی

فەرزانە جەلالی؛ ئەو کچە کوردەی هەردوو حکومەتی تورکیا و ئێران سزایاندا

مەودا میدیا - سلێمانی |


فەرزانە جەلالی؛ ئەو کچە کوردەی هەردوو حکومەتی تورکیا و ئێران سزایاندا
مەودا میدیا-

خانمە چالاکوانێکی کوردی رۆژهەڵات، دوای ئەوەی لەلایەن ئیتڵاعاتی ئێرانەوە هەراسان دەکرێت و ناچار دەکرێت بەرەو تورکیا هەڵبێت، لە تورکیاش دراوەتە دادگا و سزای بەسەردا سەپێنراوە.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە کە دادگای ئیستەنبوڵ، فەرزانە جەلالی بانگکردووە و لێپێچینەوەی لەگەڵ کردووە بە تۆمەتی ئەوەی "لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پشتیوانی تیرۆری کردووە".

دادگای ئەستەنبوڵ دەستی بە لێکۆڵینەوە لەگەڵ ناوبراو کردووە و چوونە دەرەوەی ئەستەنبوڵی لە فەرزانە قەدەغەکردووە.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە زاری فەرزانە جەلیلیەوە بڵاویکردووەتەوە "کەسێکی نەناسراو پۆلیسی لەوە ئاگادارکردووە کە گوایا من رۆژنامەنوسم و کار بۆ دەزگاکانی حزبە کوردییەکان دەکەم دژی تورکیا، لە کاتێکدا وانییە و من تەنها هەندێک هەواڵم لایک کردووە یان شەیر کردووە".  

فەرزانە چالاکوانێکی رۆژهەڵاتە و پێشتر چەند جارێک لەلایەن ئیتڵاعاتی ئێرانەوە بانگکرابوو و هەراسان کرابوو، ئەویش ئێرانی بەرەو تورکیا بەجێهێشتووە، بەڵام لەکاتی سەردانی کونسوڵخانەی ئێران لە ئەستەنبوڵ، پاسپۆرتەکەی لێ وەرگیراوەتەوە.

 ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە