کوردستانی
سبەینێ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە سبەی سێشەممە لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆبوونەوە ئەنجامبدات و بڕیار لەبارەی داهاتووی پرۆسەی خوێندن و بەرەوپێشچوونەکانی پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوتوێ بکات.
کۆبوونەوەکە پێشنیوەڕۆی سبەینێ بەڕێوەدەچێت، رێبەند ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەکە دەکات، بێجگە لە وەزیری پەروەردە و وەزیری تەندروستی، هەرچوار پارێزگارەکەی هەرێم تێیدا بەشدار دەبن.
پێشتر ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە رایگەیاندبوو کە لە کۆبوونەوەی 2ی شووباتدا، پێشنیازەکانی خۆیان لەبارەی دەستپێکردنەوەی خوێندن دەدەنە لیژنەی باڵا و لەوێ بڕیاریان لەبارەوە دەدرێت.
ب.م